٢٦ تشرینی دووەم ٢٠٢٠ - ١٣:٢٤
13961 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا بوون/ مەرگی 482کەس

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 13961کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو وڕۆژی ڕابردووەوە  482  کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 46 هەزار و 689  کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا   908 هەزار و  346 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا   633 هەزار و  275  نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.

342/